بەشی سیاسی: 18 گوڵان هێزی دەریایی سپای پاسدارانی ئێران بنکەی "نداسا" وەک بنکەی نیشتنەوەی درۆنی و لەوان درۆنی پێوشوێنگری کۆپاپۆری فرۆکەبەری ئەمریکایی وەک درۆنی موهاجیری 6، وەک لاپەڕەیەکی تر لە هێز و دەسەڵاتی ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەی دوژمن، ڕوونوێنی کرد.
بە دەستی پڕەوە بەرەنگاری دوژمنان دەبینەوە
سەرلەشکەر حسێن سەلامی فەرماندەی گشتیی سپا لە میانەی سەردانی ئەو بنکە ژێرەزوینییە درۆنییە، وتی: ئەو شوێنەی سەرچاوەی هێرش بۆ سەر وڵاتی ئێمە بێت و ئەو شوێنانەی کە بەرژەوەندیی دوژمنانی ئێمەی لێ بێت، دەیکەینە ئامانج و دەیپێکین و گەلێ خۆشەویستی ئێران بزانن کە بە دەستی پڕەوە بەرەنگاری دوژمنان دەبینەوە و لایەنێکی تر نمایشی هێزی ئێمە، هەڵەچنیی لێکدانەوەی مەترسیدار و هەڵەمەندی دوژمنانە.
گرنگی و زەوروورەتی بنکە ژێرزەوینییەکان
شار و بنکە ژێرزەوینییەکان لە ڕەهەندی جۆراوجۆر، ڕەخسێنەری توانستگەلێکی جۆراوجۆرن کە گرینگترینیان بریتین لە:
1. ئاسایشی ستراتژیک: ئەو بنکانە بە هۆی لە ژێر زەوی بوونیان، لەباری ئەمنییەوە زۆر تۆکمە و قایمن.
2. ئۆپەراسیۆنی نهێنی: توانستی ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی نهێنی و ڕاچڵەکێنەرانە بۆ هێزی سەربازی دەڕەخسێنێت و ئەمە لە هەلومەرجی قەیراناوی و شەڕکی نایەکساندا زۆر کاریگەرە.
3. پاڵپشتی لە ئۆپەراسیۆنە دەریاییەکان: بە ئاوڕدانەوە لە پێگەی جوگرافیایی ئێران و هەڕەشە دەریاییەکان، بوونی ئاوەها بنکەگەلێک دەتوانێ یارمەتیی ڕاپەڕاندنی ئۆپەراسیۆنە دەریایی و چاودێرییەکان بدات.
تایبەتمەندییەکانی بنکەی ژێرزەوینی
1. ڕۆماڵدان و خۆشاردنەوە: ئەم بنکانە بە هۆی هەڵکەوتنیان لە ژێر زەوی و داڕشتەی تایبەتیان، لە پێوشوێنگرتنی ڕاداری و ناسکاریی دوژمنان بەدوورن.
2. توانستی جێگرکردنی جیهازاتی پێشکەوتە: هەلی جێگرکردنی جیهازاتی سەربازی، درۆنی، مووشەکی و پاپۆرە چکۆلەکان لەو بنکانەدا هەیە.
3. ژێرخانە لوجێستیکییەکان: ئەو بنکانە دەتوانن هەڵگری دامەزراوە لۆجێستیکییەکان بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی هێزی سەربازی و لەوان هومارە چەکەمەنییەکان، نۆژەنگەکان و ناوەندگەلی کۆنتڕۆڵی بن.
4. ئیدارەی قەیران: توانستی بەڕیوەبردن و ئیدارەی قەیران و کاردانەوەی خێرا بە هەڕەشە جۆراوجۆرەکان دەڕەخسێنێت.
پێشینەی چێکردنی شاری مووشەکی و ژێرزەوینی
پێشینەی چێکردنی ئەو جۆرە شارانە لە لایەن سپاوە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵەکانی بەرەڤانی پیرۆز، بەلام بۆ یەکەمجار لە ڕەزبەری ساڵی 1394ی هەتاوی بوو کە شارێکی مووشەکی ڕوونوێنی کرا و هێزی هەوافەزای سپا وێنەگەلێکی لەوبارەیە بڵاو کردەوە کە کاردانەوەیەکی زۆر لە میدیاگەلی جیهانیدا هەبوو و هەر ئەوسا سەردار حاجیزادە فەرماندەی هێزی هەوافەزای سپا لەوبارەیەوە ڕایگەیاند کە بنکەگەلی مووشەکیی سپا لە قووڵایی 500 مەتریدا و لە هەموو پاریز و شارەکانی ئێراندا چێکراون.
تۆقان و پووچەڵبوونەوەی لێکدانەوەی دوژمنان
قووڵایی بەرز و هاوکات دەرگانە جۆراوجۆرەکان لە ناوەندە ستراتژییەکان، وێڕای ئیمکانی تەقاندنەوەی مووشەکگەلی سپا بە شێوەی جۆراوجۆر و لە شوێنە جۆراوجۆرەکانەوە، تەنیا بەشێکی چکۆلەی توانستە ڕاگەیێندراوەکانی ئەو جۆرە بنکە و شارە ژێرزەوینییانەیە کە لە پاڵ داڕشتنی جۆرە سیستەمێکی هەڵگری مووشەکی بالستیکیی ناسراو بە "تیربار مووشەکی"، کە بە شێوەی ڕەیلی مووشەکە قورسەکانی باروگاوی و ئامادەی هاویشتن بە شێوەی ئەستوونی دەکرد، ڕێخۆشکەرە بۆ ڕاپەڕاندنی سناریۆ جۆراوجۆرە ئۆپەراسیۆنییەکان لە لایەن هێزی چەکداریی ئێرانەوە.
دەنگدانەوەی ئەو ڕووداوە مەزنە سەربازییە بۆتە هۆی ئەوەی میدیا بیانییەکانی وەک "BBC" ناچار بن لە ئامادەکردنی ڕاپۆرتگەلێک لە دژی ئەو شارە مووشەکیانە و ئەوە نیسان دەدات کە ئەوان چۆن لەو ڕووداو و پێشکەوتە سەربازییەی ئێران تۆقاون و لە هەمبەر توانست و هێزی و لێهاتوویی سپا، هەموو لێکدانەوەکانیان پووچەڵ بۆتەوە.
342/
Your Comment